دوای قۆڵبەست کرانی ئیمام ئۆغلۆ خەڵکی تورکیا ئیتر وەبەرهێنان ناکەن
بەقسەی میدیاکان، ئیمام ئۆغلو ڕێک لە هەمان ساعەت دەسگیر کرا کە چەند گروپی ماڵیی بۆ وەبەرهێنان لە ڤاڵ ستریت بۆ ئەستەموڵ سەفەریان کرد وخەرێکی بەستنی گرێبەست بوون وبێ گومان بارودۆخ دوای ئەم بڕیارگرتنەی حکومەتی ئەردۆغان کارتێکەری نەرینی لەسەر ئابووری تورکیا داناوە.
ئابووری قەیران وێکەوتووی تورکیا، ئەم ڕۆژانە جارێکی تر تووشی شۆک وهەورازو نشیووبووە. چونکە دەسگیرکرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغلو شارەداری ئەستەموڵ ، ملیوینان کەس لە لاینگرەکانی هێنایە ناوشەقامەکان ولە ئەنجامدا تورکیا جارێکی تر تووشی بێ سەقامی ونائارامی بووە وئەم مەسەلە بووەتە هۆو کە ئەستەموڵ وەکوو دڵی ئابووری تورکیا، لەگەڵ زیانی قورسی چەند ملیاردی ڕووبە ڕوو بێتەوە. دوای قۆڵبەست کرانی ئیمام ئۆغلۆ ، ئیترخەڵکی تورکیا وەبەرهێنان ناکەن ، بەقسەی کارناسانی ئابووری ئەم ڕۆژانە، مێهمێت شیمشەک " وەزیری کاروباری ماڵی ودارایی وسوکانداری ئابووری تورکیایش ، حاڵو هەوای باشتر لە ئیمام ئۆغلوی نیە چۆنکە نەخشەی دیپلۆماتیکی هەشت مانگەی ناوبراو بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی ئەمریکایی وئوروپایی بۆ بازاری ئەستەمۆڵ ، بووەتە بڵقی سەرئاو.
بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەیانی ڕۆژی قۆڵبەست کرانی ئەکرم ئیمام ئۆغلو ، شیمشەک بڕیاربوو گرێبەستێکی ٤٥ ملیاردی لەگەڵ بازرگانان ووەبەرهێنەرانی ئەمریکی مۆربکات بەڵام دوای قۆڵبەستبکرانی ئیمام ئۆغلو هەموو شت تێکچوو. کۆبوونەوەی وەبەرهێنەرانی دویچە بانکی ئەڵمانیا لە ئەستەمۆڵ بۆ وەبەرهێنان لە تورکیایش تێکچوو وسەنوقەجۆربەجۆرەکانی وەبەرهێنانیش خێرا ئەستەموڵیان بەجێ هێشت. کۆمپانیای "جی پی مۆرگان" یش لە بەیانی ڕۆژی قۆڵبەست کرانی ئیمام ئۆغلۆ ، یازدە ملیاردوڵار سەرمایەی خۆی لە تورکیا بردە دەر، تەشەنای تێکەڵچوونەکان لە تورکیا لە دۆخێکدا ڕووی داوە کە وەزیری ئابووری تورکیا پیشتر پێشبینی کردبوو کە نرخی دوڵار لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی بگاتە ٣٠ لیر. بەڵام لە ئێستاکە ، ئەم نرخە گەیشتووەبە چل دوڵار ودۆخی سەقامی ماڵیی تورکیا تەماوی و نادیارە .