خولی دووهەمی وتووێژەکانی رووسیا وئەمریکا لە ئەستەمبوڵ دەستپێکرا
خولی دوهەمی ڕاوێژکاری شاندەکانی ڕووسیا وئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەستەمبوڵی تورکیا دەستپێکرا.
بەپیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس، خولی دوهەمی ڕاوێژکاریەکان لە بینای کۆنسۆلخانەی ڕووسیا لە ئەستەمبوڵ لە کاتژمێر دەی بەیانی بەکاتی خۆجیی دەستپێکراوە وهەرئێستاکە خەڕێکی بەڕیوەچوونە.
لەم وتووێژانە " ئیلکساندر دارچیوف" باڵوێزی ڕووسیا لە واشنتۆن و" سوناتا کولتر" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ڕووسیا وئوروپای ناوەندی بەشدارن. خولی پێشووی ڕاوێژکاریەکانی ڕووسیا وئەمریکالە ٢٧ ی فڤۆریە نۆی ڕەشەممەی ١٤٠٣ لە ئەستەمبوڵ ولە شوێنی نیشتەجیبوونی سەرکۆنسولی ئەمریکا ئەنجام بوو وزیاتر لە شەش کاتژمێری خایاند. لەیەکێ لەم دیدارانەدا ، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا وڕووسیا لە ڕیاز لەگەڵ یەکتر دیداروچاوپێکەوتنیان کرد. لەم دانیشتنە دا ، قەیرانی ئۆکراین وهەوڵ بۆ کۆتایدان بە شەڕ، مێحوەری سەرەکی وتووێژەکان بوو. دوولایەن ڕێککەوتن تیمەکانی دیپلۆماتیکی خۆیان بۆ درێژەی وتووێژەکان لە بارەی ئۆکراین چالاک بکەن وهاوکاریەکانی ئابووری نێوان موسکۆ وواشنتۆن بەهێزتر بکەن .