باخچەلی: پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەکەکانی ڕادەست بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i438181-باخچەلی_پەکەکە_خۆی_هەڵبوەشێنێتەوە_و_چەکەکانی_ڕادەست_بکات
دەوڵەت باخچەلی  سەرۆکی مەهەپە وتی: "گونجاوترین بژاردە ئەوەیە پەکەکە کۆنگرەکەی ببەستێت و بەپێی بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ئیمراڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەیی تەواو بکات و چەکەکانیشی ڕادەستی تورکیا بکات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2025 15:26 Asia/Tehran
  • باخچەلی: پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەکەکانی ڕادەست بکات

دەوڵەت باخچەلی  سەرۆکی مەهەپە وتی: "گونجاوترین بژاردە ئەوەیە پەکەکە کۆنگرەکەی ببەستێت و بەپێی بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ئیمراڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەیی تەواو بکات و چەکەکانیشی ڕادەستی تورکیا بکات.

سەرۆکی مەهەپە پێیداگرت کە ماڵئاوایی لە چەکی خوێناوی و نایاسایی وەفایە بەرامبەر بەها مرۆییەکان. نابێت ئەم کارە زیاتر درێژە بکێشێت.

سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل کە دەڵێت 'جەنگ ڕادەگەیەنم'، باخچەلی ڕایگەیاند: "لۆژیکێکی سەقەتە، کورتبینانە و تەنانەت ئابڕوچوونە. ناڕوونە کە جەنگ بەرامبەر کێ ڕادەگەیەنێت و لەگەڵ کێ دەجەنگێت، بۆچی دەجەنگن؟"