ئوزگور ئوزەل: پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەبێ شەفاف بێ
سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا خوازیاری شەفاف بوونی حکومەتی ئەم وڵاتە بوو لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و مەسەلەی ئاشتیدا.
ئوزگور ئۆزێل سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ناسرا بە جەهەپە بە توندی ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی پاوانخوازانەی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە کوردان و دیسانەوە جەختی کرد لەسەر پێویستی داننان بە پرسی کورد لەم وڵاتەدا. ناوبراو بە ئاماژە بە بێبایەخکرانی دەنگی خەڵک لەلایەن حکومەتەوە، وتیشی: ناتوانیت شتێک چارەسەر بکەیت کە حاشا لە بوونی دەکەیت. ئۆزەل بە ئاماژە بە سیاسەتی دیاریکردنی سەرپەرشت و قەیم لە ناوچە کوردنشینەکاندا لە لایەن حکومەتەوە، ڕایگەیاند کە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و هاوبەشە ناسیۆنالیستەکەی، واتە دەوڵەت باخچەلی لە پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی (مەهەپە)، بە جاران بە پێشێلکردنی دەنگی خەڵک، سەرپەرشت و قەیمیان بەسەر شارەوانییەکاندا سەپاندووە.سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕوو لە کاربەدەستانی ئاکەپە وتی: ئێوە سەرپەرشت و قەیمتان بۆ ٤٩ شارەداری داناوە. بە گشتی ١٤٥ جار سەرپەرشت و قەیمتان سەپاندووە بەسەر شارەدارییەکانی ناوچە کوردنشینەکاندا. ئوزگۆر ئۆزەل هەروەها ئاماژەی دایە وتووێژەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە چارەسەری سیاسی پرسی کورد و داوای کرد پرۆسەکان شەفاف، بە ئاشکرا و لەژێر چاودێری گشتیدا بچێتە پێش. ناوبراو پێیشیداگرت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە سیاسەتی توندوتیژی و دوورخستنەوە و بێدەنگەپێکردنی زۆرەملی.
سەرۆکی جەهەپە ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ تورکیا پێویستی بە دەنگێکە، دەنگێک کە لە وانەوە بەرز ببێتەوە و لە سەرانسەری وڵاتدا بزرینگێتەوە". ئەو دەنگە دەنگی دیموکراسییە؛ نە سەرپەرشتیکردن و نە حوکمێکی تاکەکەسی. ، دەنگی دیموکراسییە و بەس."