May 18, 2025 15:30 Asia/Tehran
  • شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمڕاڵی دەکات

هەریەک لە پەروین بوڵدان، ئه‌ندامی شاندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئیمڕاڵی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی سەدە ئەمڕۆ بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە سەردانی دورگەی ئیمڕاڵیان کرد.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی ٢١ـی مانگی ڕابردوو کۆتاجار بوە کە شاندەکە سەردانی دورگەی ئیمڕاڵیان کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان. سەردانی ئەمجارەش لە دوای پێشهاتە نوێکان و کۆنگرەی پەکەکە دێت کە تێیدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتایی خەباتی چەکداری دا.

سەرپەیڤ