May 25, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • توونجەر بەکرخان: هاتنەدیی ئاشتی بەسراوەتەوە بە جێگیربوونی دیموکراسی

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند کە هاتنەدیی ئاشتی تەنیا ئەو کاتەی ڕوودەدات کە دیموکراسی لۆکاڵ جێگیر ببێت.

تونجەر بەکرخان لە کۆبوونەوەی نێواندەورەی دەم پارتیدا، بە وەبەر ڕەخنەدانی سیاسەتی قەیوم دانان بۆ شارەوانییەکان وتی: "لە کاتێکدا کە ١٣ شارەوانی کاروبارەکانیان لەلایەن قەیومەکانەوە جێبەجێ دەکرێت، چۆن دەتوانین ڕوو لە خەڵک باسی مافی برایەتی بکەین؟ دەبێت قەیومەکان خێرا لاببرێن و شارەدارانی هەڵبژێردراو بگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان.

بەکرخان هەروەها وتیشی: "زمانی میدیاکانی نزیکی حکومەت پرۆسەی ئاشتی لاواز دەکات. بەکارهێنانی وشەی سووک و بێڕێزیکەرانە دژ بە هەڵسوڕاوانی سیاسی ڕیشەی دیموکراسی وشک دەکات. دیموکراسی پێویستی بە زمانێکی دیموکراسییانەیە."

سەرپەیڤ