ئاکپارتی: لەبارەی چەکدانانی پەکەکە لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر هەواهەنگین
May 27, 2025 18:26 Asia/Tehran
وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، لە بابەتی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا ، لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر لە هاوئاهەنگیدان و پێشڤەچوون بەدی دەکرێ.
عومەر چەلیک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئانکارا بە ئاماژە بە پرۆسەی ئاشتی و قۆناخی چەکدانانی پەکەکە، بە پێویستیشی زانی پەکەکە بە کردەیی چەک دابنێت. ناوبراو گوتیشی: ئێمە لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر چەند بابەتێکمان هەن کە دەبێت هاوئاهەنگیان لەسەر بکەین.وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان جەختیشی کرد کە پرۆسەکە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە ''تورکیای بێ تیرۆر'' ناسێندراوە و ئامانج وەستاندنی شەڕ و پیکدادانە.چەلیک هەروەها گوتی: پێویستە ئەم چەکدانانە بە شێوەیەکی مەیدانی و بێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێت.