حوزه‌یران 04, 2025 18:52 Asia/Tehran
  • بەکرهان: مێژووی تورکیا لاپەڕەی تاریکی هەیە کە پێویستە ڕوون بکرێتەوە

تونجه ر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی و لە پەرلەمانی تورکیا لە مەراسیمی یادکردنەوەی بازرگانانی کوردی وڵاتەکەیدا وتی: یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی ئاشتی لە تورکیا، فێربوونە لە ڕابردوو و ڕوونکردنەوەیە چونکە مێژووی تورکیا لاپەڕەی تاریکی هەیە کە پێویستە ڕوون بکرێتەوە.

لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەو بازرگانە کوردانه ی کە ٣١ ساڵ لەمەوبەر کوژران، تونجەر بەکرهان، سەرۆکی دەم پارتی  لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی تورکیاش دەبێت هەنگاوی  هەست پێکراو  بنێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتەوایی بگەیەنێتە ئەنجام. هه روه ها جه ختی له وه کرده وه که ئه وانه ی دانیان به تیرۆرە کوێرانه کاندا  ناوه دژی  هاووڵاتیانی کوردزمان له تورکیا، ده بێت له دادگاکانی تورکیاش وه ڵام  بده نه وه .

سەرپەیڤ