گیرانی دەیان کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تورکیا
تهمووز 01, 2025 18:22 Asia/Tehran
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند؛ دەیان کەس لە سی ناوچەی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کراون."عەلی یێرلی کایا" وتی کە ئەو کەسانە لەبەر پەیوەندیی گرتنیان بە بەرپرسانی دەزگەی گولەن و پڕووپاگەندە بۆ ئەوان، تۆمەتبارن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاند؛ لانیکەم١٥٦کەس بەتۆمەتی ئەندامەتی لە دەم و دەزگەی فەتحوڵڵا گولەن لەڕەوتی ئۆپراسیۆنە ئاسایشییەکانداو لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا، قۆڵبەست کراون.