ته‌مووز 05, 2025 18:01 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانیەکانی سێ شاری گەورە و ١٨ بەرپرس لە تورکیا

حوکمی دەسبەسەرکران بۆ ١٨ بەرپرسی شارەوانی لە شارە جیاوازەکانی تورکیا دەرچووە.

لە نێو دەستگیرکراوەکاندا سەرۆک شارەوانیەکانی شارە گەورەکانی ئادانا، ئەدی یامان، ئەنتاڵیا و سەرۆک شارەوانی ناوچەی ماناوگاتی ئەنتاڵیا و بیوک چەکمەجەی ئەستەنبوڵ دەبینرێن.

سێ سەرۆک شارەوانی شارە گەورەکانی تورکیا کە هەموویان ئەندامی پارتی کۆماری گەل، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیان، بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی دەستگیرکران.

دادئەستێنی ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی سێ دۆسیەدا حوکمی دەستبەسەرکردنی ١٨ کەسی دەرکردووە. گەندەڵی دارایی، وەرگرتنی بەرتیل، سەرپێچیکردن لە تەندەرەکانی شارەوانی لە تۆمەتەکانی ئاراستەکراو بۆ ئەم کەسانە ڕاگەیەندراوەتەوە.

دەیان کارمەندی شارەوانییە ناوبراوەکانیش بەهۆی بەشداریکردن لە سەرپێچی دارایی دەستبەسەر کران.

سەرپەیڤ