ته‌مووز 30, 2025 14:22 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی دانوستان بۆ چوونەدەری هێزی تورکیا لە باکووری عێراق

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە؛ دانوستانی ئاسایشیی نێوان بەغدا و ئانکارا لە ئاستی باندا، لەوان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتخانەکانی بەرەڤانی و هەواڵگریی دوو وڵات بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانەوەی هێزی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق بەردەوامە.

بە پێی زانیارییەکانی بەردەست؛ بەغدا خوازیاری چوونەدەری قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی تورکیا تا دەسپێکی ساڵی تازەیە، لە کاتێکدا کە ئانکارا ماوەیەکی دوو ساڵەی بۆ ئەم پرۆسەیە پێشنیار داوە. سەرچاوەکانی هەواڵ لە عێراق دەڵێن تورکیا هەوڵ دەدات چوونەدەری هێزەکانی ببەستێتەوە بە چەکدانانی پەکەکە لە ناوچەی شنگال؛ ناوچەیەک کە لە ڕۆژاوای موسڵ و نزیکی سنووری سوریا هەڵکەوتووە. ئانکارا هەروەها داهاتووی ئەم ڕێککەوتنە هاوپێوەند دەزانێ بە پێوەندییەکانی حکومەتی سوریا لەگەڵ مەزوڵووم عەبدی، فەرماندەی کوردی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)؛ مەرجێک کە بەرەوڕووی نەیارەتیی حکومەتی عێراق بۆتەوە. ئێستاکە هێزەکانی تورکیا لە چەندین بنکەدا لە سێ میحوەری سەرەکی لە بەعشیقە، ئامیدی و زاخۆ سەقامگیرن. 

سەرپەیڤ