پایتەختی تورکیا ژێرئاوکەوت
ئاب 04, 2025 20:23 Asia/Tehran
بارینی بارانی بەخوڕلە بڕێک لە ناوچەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بووە هۆی هەستانی لافاو.
ناوچەکانی سینجان و کچی ئۆەرن بەهۆی باران بارینەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ، کە ئێوارەی دوێنێ دەستیپێکرد و تا نیوەشەو بەردەوام بوو. هەرچەندە لافاوەکە زیانی دارایی لێکەوتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕادەی وردی زیانەکان ڕانەگەیەندراوە. لە کاتێکدا ئەنقەرە تووشی باران و لافاو بووەتەوە ، زۆرێک لە ناوچەکانی تورکیا بۆ وێنە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاوی بوونە.