مستەفا قەرەسو: ئهگەر کۆمسیۆنەکە لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبێت، دەرئەنجامێکی باشی نابێت
ئاب 06, 2025 20:14 Asia/Tehran
مستەفا قەرەسو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگهیاند، بۆ ئەوەی کۆمسیۆنی پارڵەمانی تورکیا بە کارەکانی پهیوهست به پڕۆسهی ئاشتی و کۆمهڵگهی دیموکراتی هەستێت، دەبێت سەرەتا لەگەڵ ئۆجاڵان گفتوگۆ بکات.
قەرەسو خوازیاری ئەوە بووە کە کۆمسیۆن هەنگاوی دیموکراسیانە بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسەکان بنێت، نەک تەنها پەیوەست بێت بە بابەتی چەکدانان و گەڕانەوە. ئەمە لە حالەک دایە کە بە پێ زانیاریەکان رۆژی هەینی دانشتنی ئەم کۆمسیۆنە بە بەشداری 48 ئەندام پەرڵەمان و بەرپرسە ئەمنی و سەربازیەکانی تورکیا بەڕێوەدەچیت و گشت قسە و باسەکانیش بە نەهێنی و شاراوە دەمێنەوە