ئاب 21, 2025 19:59 Asia/Tehran

نوێنەری جەهەپە بە بڵاو کردنەوەی بەڵگەگەلێک ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەردوغان لە ماوەی ساڵەکانی 2014 هەتا 2018 لە بەرامبەر گواستنەوەی نەوتی خاو و نه پالاوته ی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان برەپارەیەکی دوو ملیار و 320 دولاری وەرگرتووە .

دنیز یاڤوزیلماز لە  تازەترین لەقاوداندا   لە گەندەڵی دارایی حکومەتی داد و گەشە لە  پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی خشتی دووەمی دیوارەکە دەردەهێنم  بەڵگەنامەگەلێک  بڵاودەکەمەوە کە لە دۆسیەی دادگای باڵای  سەرۆک ئەردۆغان  جێگیر دەکرێن. جێگری سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی  گەلی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە فەرمییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، حکومەتی ئەردۆغان لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018 بڕی دوو ملیار و 320 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لە بەرامبەر گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ بەندەری جەیهان. بەشێک لەو پارەیە دراوە بە کۆمپانیای بۆری نەوتی تورکیا (بۆتاش)، بەڵام چارەنووسی یەک ملیار و ٤١٦ ملیۆن دۆلارەکەی دیکە تا ئێستا نادیارە و بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکانی تورکیا  ئەم پارەیە بەتەواوی لە دوورگەی جێرسی هەڵم بووە ولەناو چووە  یاڤوزیلماز بە ئاماژەدان بە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا تەنانەت لە لایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە سزایەکی قورسی بەسەردا سەپێنراوە لەسەر ئەم بازرگانییە نایاساییە. جێگری جەهپە ئاماژەی بەوەشکرد، بەرتیلەکە سەرەتا بۆ کۆمپانیایەک بە ناوی کۆمپانیای وزەی تورکی گواستراوەتەوە، کە کۆمپانیایەک لەلایەن حکومەتی ئاکەپە لە دوورگەی جێرسی دامەزراوە. هەروەها یاووزیلماز جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە تەنیا بەشێکی چیرۆکەکە نییە. دادگای  نێودەوڵەتی داوەری لە بڕیارێکی فەرمیدا دووپاتی کردەوە کە تورکیا یەک ملیار دۆلار و 324 ملیۆن دۆلاری زیاتر لە بڕە پارەی یاسایی لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ گواستنەوەی نەوت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​حکومەتی تورکیا  ئەرکمەندە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە حکومەتی ناوەندی عێراق .

 

سەرپەیڤ