ئاگرکەوتنەوەی دووبارە لە دارستانەکانی تورکیا
ئهیلوول 19, 2025 19:47 Asia/Tehran
دوای تێپەڕینی دوو مانگ لە گەورەترین و بەربڵاوترین ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانی تورکیا ، ئەمجارە دارستانەکانی دوو پارێزگای ئانتالیا و موغلا لە باشوور و باشووری ڕوژئاوای ئەو وڵاتە ئاگریان تێ بەربوو و سووتان .
ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئانتالیا کە لە دوێنێشەو لە چەن ناوچەی ئالانیا دەس پێی بووە بە هۆی هاتنی بای توند و خێرا خەریکە زیاتر دەبێت . لە پارێزگای موغەلاش حەوت ناوچەی دارستانی میلاس ، ئاگ کوا ، کوی جغیز و ئاگ کوبرو ،ئاگریان لێ کەوتەوە . هەوڵی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەەی ئاگرەکە تا ئێستا بێ ئاکام بووە .