شاندێکی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان دەچێتە ئیمرالی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442017-شاندێکی_دەم_پارتی_بۆ_دیدار_لەگەڵ_ئۆجەلان_دەچێتە_ئیمرالی
شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) بەرەو دوورگەی ئیمرالی کەوتەڕێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2025 14:10 Asia/Tehran
  • شاندێکی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان دەچێتە ئیمرالی

شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) بەرەو دوورگەی ئیمرالی کەوتەڕێ.

ئەو شاندە کە بریتییە لە؛ "پەروین بوڵدان"، "مەدحەت سنجر" و "ئوزگور فایق ئەرول" بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەرەو دوورگەی ئیمرالی وەڕێکەوتوون. ئەو چاوپێکەوتنە لەدرێژەی کۆمەڵە دیدارەکانی ڕابردووی شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلاندایە کە لە دیسەمبەری ٢٠٢٤ـەوە تائێستا چەندین جار ئەنجامی گرتووە.

یەکەم دیدار کە تێیدا، "سرری سورەییا ئۆندەر" و "پەروین بوڵدان" تێیدا ئامادەبوون، لە ٢٨ی دیسەمبەری٢٠٢٤ و ٢٢ی ژانڤییەش دووەم دیدار ئەنجامی گرت.