ئۆجالان: چارەسەرکرانی کێشەی کورد بەسراوەتەوە بەوەی کە کورد له ههموو ڕوویهکهوه تێکهڵ به کۆماری تورکیا بکرێت
تشرینی دووهم 04, 2025 20:48 Asia/Tehran
عەبدوڵڵا ئۆجالان لە دیدارێکی سێ کاتژمێریدا لەگەڵ شاندەکەی ئیمرالی پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی کە چارەسەر کرانی کێشەی کورد بەسراوەتەوە بە یەکگرتنی کورد و تورک و تێکەڵکرانی هەمەلایەنەی واقعییەتی کورد لە چوارچێوی یاسایی کۆماری تورکیادا.
ئۆجالان پێوەندیی تورک- کوردی بە "دوو کۆڵەکەی هەزار ساڵە" وەسف کرد و خوازیاری نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و بتەوکردنی پێوەندییەکە لە ئاراستەی ئاشتی و پێکەوە ژیاندا بوو. ئۆجالان ئامانجی پرۆسەی ئێستای بە گەشەپێدانی قۆناغێکی ئەرێنی هەڵسەنگاند کە بتوانێ بنچینەیەکی تازە بۆ داهاتوو دابنێت و وتیشی: تێپەڕین لەم قۆناغە تەنیا بە کردەوە و ئاکاری بەرپرسیارانە و وشیارانەی هەموو لایەنەکان گونجاو دەبێ. ئۆجالان جەختیشی کرد کە مەسەلەی کورد دەبێ بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە لە چوارچێوی یاسایی کۆماری تورکیادا جێ بکرێتەوە.