تشرینی دووه‌م 13, 2025 19:36 Asia/Tehran
  • بومەلەرزەیەکی سیاسی لەتورکیا.. پارتەکەی ئەتاتورک مەترسی داخستنی لەسەرە

داواکاری گشتیی لەئیستەنبوڵ یەکەم سزای تۆمەتەکانی دژ بەسەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو ڕاگەیاند، کە 143 تۆمەت لەخۆدەگرێت‌و زیاتر لە 400 کەسی دیکەی گرتوەتەوە.

تۆمەتەکان دژ به ئیمام اوغلو بریتیین لەبەرتیل، دەستکاریکردنی باج‌و سەرپێچی دارایی لەگرێبەستەکانی شارەوانیدا.داواکاری گشتیی داوای زیندانیکردنی ئیمام ئۆغڵو دەکات بۆ ماوەی 2430 ساڵ، زیانە گشتییەکانی لەئەنجامی سەرپێچییە داراییەکان، بەنزیکەی 160 ملیار لیرەی تورکی (3.8 ملیار دۆلار) خەمڵاندوە.سزاکە بەبێ ئاگادارینامەیەکی دیکە کۆتایینەهاتوە کە ئاڕاستەی نوسینگەی داواکاری گشتیی لەدادگای باڵای تێهەڵچونەوە کراوە سەبارەت بەسەرپێچییە داراییەکانی دراوەتە پاڵ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، کە ئەمەش وەک داواکارییەک بۆ داخستنی پارتەکە لێکدرایەوە.

سەرپەیڤ