دەوڵەت باخچەلی: ئامادەم بچمە ئیمرالی بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ ئۆجەلان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442882-دەوڵەت_باخچەلی_ئامادەم_بچمە_ئیمرالی_بۆ_دیدار_و_وتووێژ_لەگەڵ_ئۆجەلان
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (مەهەپە)، ڕایدگەیاند کە ئامادەیە بە خۆی بچێتە دوورگەی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە و وتووێژ بکات.
(last modified 2025-11-18T13:01:46+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2025 16:17 Asia/Tehran
  • دەوڵەت باخچەلی: ئامادەم بچمە ئیمرالی بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ ئۆجەلان

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (مەهەپە)، ڕایدگەیاند کە ئامادەیە بە خۆی بچێتە دوورگەی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە و وتووێژ بکات.

دەوڵەت باخچەلی جەختی لەوە کردەوە کە کۆمسیۆنی هاوپشتیی پەرلەمان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی ناردنی شاندێک بۆ ئیمرالی. باخچەلی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر کەس نایهەوێ بڕوات، ئەوا ئەو سێ هاوڕێکەی دەبات و هیچ ترسێکی نییە لە قسەکردنی ڕووبەڕوو لەگەڵ ئۆجالان. ناوبراو جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی چەکداماڵین و هەڵوەشانەوەی پەکەکە و درێژەپێدرانی دانوستانی بنیاتنەر لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردەوە. دوابەدوای لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە پێویستی ناردنی شاندێکی پەرلەمانی بۆ ئیمرالی، وەزیری دادی تورکیایش ڕایگەیاند کە بڕیاری ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە "بەتەواوی لە دەستی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی"ـدایە و پێویستە هەمووان چاوەڕێی بڕیاری ئەم کۆمیسیۆنە بن.