دەم پارتی: بەداخین جەهەپە سەردانی ئیمراڵی ناکات
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند؛ ئەوەی کە جەهەپە خۆی لە چوون بۆ دوورگەی ئیمراڵی دەدزێتەوە، جێگەی نیگەرانییە."
جەهەپە، کە ١١ ئەندامی لەنێو کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیادا هەیە، ئامادە نەبووە هیچ کام لە ئەندامەکانی ببنە ئەندامی ئەو شاندەی بڕیارە سەردانی ئۆجەلان بکات.تولای هاتیم ئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە "ڤۆرکشۆپی نیڤشکانان و هاونیشتمانیبوونی یەکسان لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا،" لە ئامەد بە رەخنە لەو هەڵوێستەی جەهەپە وتی: "لەلایەن ئێمەوە بە نیگەرانییەوە پێشوازیی لێکراوە."تولای هاتیمئۆغوڵڵاری ڕوو لە دژبەرانی پرۆسەکە وتی، "هەرچییەک دەبێت با ببێت، ناچارین ئەم دەرفەتە مێژووییە، بە ئاشتییەکی سەربەرزانە و چارەسەرێکی دیموکراسییانە تاجدار بکەین. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە خۆی لەمە بدزێتەوە. ئێمە جارێکی دیکە هیوادارین ئەم بڕیارە ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی."هاتیمئۆغوڵڵاری داواشی لە هەمووان کرد، بە هەموو توانایانەوە بەشداری لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا بکەن.