په‌که‌که‌: هه‌نگاوی نوێ نانێین و چاوه‌ڕێی تورکیاین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443097-په_که_که_هه_نگاوی_نوێ_نانێین_و_چاوه_ڕێی_تورکیاین
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند کە په‌که‌که‌ "هیچ هه‌نگاوێکی دیکه‌ نانێت" له‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئانکارادا و ئێستا ئیتر نۆرەی تورکیایە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2025 14:46 Asia/Tehran
  • په‌که‌که‌: هه‌نگاوی نوێ نانێین و چاوه‌ڕێی تورکیاین

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند کە په‌که‌که‌ "هیچ هه‌نگاوێکی دیکه‌ نانێت" له‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئانکارادا و ئێستا ئیتر نۆرەی تورکیایە.

ئامەد مەلازگرت رایگەیاند، چیدیکە هیچ هەنگاو لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا نانێن و لە ئێستا بەدواوە چاوەڕێی تورکیا دەکەن هەنگاوی کرداری بنێت، کە لە پێش هەموویانەوە "ئازادکردنی ئۆجالان و "دانپێدانانی دەستووری بە کوردە ، ئەمەش لە کاتێکدایە بەرپرسانی تورکیا جەخت لەوە دەکەنەوە پرۆسەکە بەرەوپێش دەچێت، بەڵام هۆشداری لە هەوڵی تێکدانی دەدەن.