نوێنەری دەم پارتی خوازیاری لابرانی خێرای ناوی پەکەکە لە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443192-نوێنەری_دەم_پارتی_خوازیاری_لابرانی_خێرای_ناوی_پەکەکە_لە_پێڕستی_ڕێکخراوە_تیرۆریستییەکان_بوو
نوێنەری دەم پارتی وێڕای ئاماژە بە گەیشتنی پرۆسەی ئاشتی بۆ قۆناخی دووەم، خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوگەلی ڕوون و خێرا لەبارەی هەموارکرانی یاسا بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2025 15:06 Asia/Tehran
  • نوێنەری دەم پارتی خوازیاری لابرانی خێرای ناوی پەکەکە لە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بوو

نوێنەری دەم پارتی وێڕای ئاماژە بە گەیشتنی پرۆسەی ئاشتی بۆ قۆناخی دووەم، خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوگەلی ڕوون و خێرا لەبارەی هەموارکرانی یاسا بوو.

مەراڵ دانیش بەشتاش وتی: بۆ بەرەوپێش بردنی ئاشتی پێویستە یاساوڕێسای هاوپێوەند بە ئازادی، پێداچوونەوە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، بەهێزکرانی مافی ئیدارەو فەرمانگە خۆبەڕێوەبەرە خۆجێیەکان و پێناسەکرانەوەی "مافی هیوا" لە سیستەمی مافەوانیی تورکیادا ئەنجام بگرێ. بەشتاش وێڕای ئاماژە بە پەیامەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕاگەیاندنی ئەم دواییەی پەکەکە لەبارەی ڕاگرتنی چالاکییەکانی بەناوەی، پێی داگرت؛ تورکیا دەبێ ئەو گۆڕانە بەرەسمییەت بناسێ و پەکەکە لە پێڕستی ڕێکخراوە ترۆریستییەکان بێنێتەدەر. وتیشی؛ نوێکردنەوەی یاساوڕێسا هاوپێوەندەکان پێویستەو قۆناخی دووەمی پرۆسەی ئاشتی نابێ درێژ بکرێتەوە. بەشتاش خوازیاری پەسەندکرانی خێرای "یاسای ئازادیی وئاشتی" لە پەرلەماندا بوو.