کانونی یه‌که‌م 08, 2025 18:59 Asia/Tehran
  • دوای هەڕەشەی کوردانی سووریا، کەرەستەو تفاقی سەربازیی تورکیا گەیشتە باکووری ئەو وڵاتە

تورکیا دوای هەڕەشەی کوردەکانی سوریا لەمەڕ دەسپێکردنی ئوپڕاسیون دژی ئەوان ئەگەر پابەند نەبن بە ڕێککەوتنی دیمەشق ،کەرەستەی سەربازی و جەنگی نوێی گواستەوە بۆ باکووری سووریا .

سوپای تورکیا لە درێژەی داگیرکارییەکانی لە باکووری سووریا شەوی ڕابردوو کەرەستەی سەربازی و جەنگی نوێی لە سێ  ڕێگای عەفرین، سەرێکانی و باکووری حەڵەب ڕەوانەی خاکی سووریا کرد .

هاوکات باس لەوە کرا کە سوپای سوریا بە فەرمانی جۆلانیش بەرەو ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە  ڕەوانە کراوە . تورکیا پێشتر هەڕەشەی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردبوو کە ئەگەر پابەند نەبن بە ڕێککەوتنی "دە" ی مارس، لە  نێوان مەزلوم عەبدی و جۆلانیدا، دیمەشق لە کۆتایی ئەمساڵ، بە پاڵپشتیی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێک دژی ئەوان دەستپێدەکات. ئەم هەڕەشانە دژ بە کوردەکانی سوریا لە کاتێکدایە کە جۆلانی لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو؛ هێزە کوردییەکان بەم زووانە  تێکەڵی  سوپای سوریا دەبن .

سەرپەیڤ