تورکیا باسی گورزی کوشندەی ئێران لە پەژاک دەکات لەماوەی شەڕی سەپێندراوی دوانزە ڕۆژەدا
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئێران زەبرێکی کاریی وەشاند لە تاقمی ترۆریستیی پەژاک لەماوەی شەڕی سەپێندراوی دوانزە ڕۆژەدا.
"یاشار گولەر" وەزیری بەرگریی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆییدا وتی: لەکاتی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر تاران، گرووپە ترۆریستییەکانی پەژاک و پەکەکە بەو خەیاڵە کە کۆماری ئیسلامی شکست دێنێ و نیزام دەگۆڕدرێ، هێزەکانیان لە عێراق بەرەو ئێران گواستەوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە هاوکاریی هەواڵگریی تورکیا لەگەڵ ئێران سەبارەت بە گۆڕانی دۆخی پەژاک، وتی: بەهۆی ئەو هاوکارییە هەواڵگرییە، ئێران بە ئەنجامدانی هەڵمەتی قورس، زەبریی کاریی و گورچکبڕی لەو ڕێکخراوە ترۆریستییە دا.
وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: لەماوەی پەلامار و دەسدرێژکاریی رژێمی زایۆنیستی، پەژاک سیمای ڕاستەقینەی خۆی پێشانی خەڵکی ئێران دا. ژەنەڕاڵ گولەر سەبارەت بە پرۆسەی چەکداماڵینی پەکەکەش وتی: ئێمە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەمان تێکشکاند و پرۆسەی چەکداماڵکرانیان بە شێوازێک دەبێ کە ئێمە دیاریی دەکەین.