کانونی یه‌که‌م 22, 2025 17:56 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادان لەنێو پەرلەمانتارانی تورکیادا

کۆڕی پەرلەمانی تورکیا بوو بە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان لەنێوان پەرلەمانتاراندا.

کۆڕی تاووتوێی بودجەی ساڵی دوو هەزار و بیست و شەش لە پەرلەمانی تورکیا، شایەتی پێکدادان لەنێوان نوێنەرانی ئەو وڵاتەدا بوو بەجۆرێک کە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ناچاربوو کۆڕەکە بوەستێنێ. پێکدادان و گرژیی لەنێوان پەرلەمانتارانی سەربە پارتی دادوگەشەپێدان و نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) لەکاتی پشوودا ئەنجامی گرت و بووەهۆی خەسارگەیشتن بە بڕێک کەل وپەلی ناو هۆڵەکە. ئەو پێکدادان و ئاژاوە دوای وتاردانی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە دەس پێ بوو. ناوبراو ڕەخنەی گرت لە قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دادوگەشەپێدان و ژمارێکی دیکە لە پەرلەمانتاران لەبەر خەمساردییان بەرامبەر باری گوزەرانی خانەنشینان و کاسبکاران و خاوەن کارگەلی بچووک. ئەو قسانە لەگەڵ کاردانەوەی ئەو پەرلەمانتارانەدا بەرەوڕوو بوو.

سەرپەیڤ