ئەردۆغان: نابێت لە سوریا دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا هەبێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، نابێت لە سوریا دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا هەبێت و هێزی چەکداری جیاوازی لێبێت و پێیشیداگرت: "داوا لە برا کوردەکانم دەکەم، نەکەونە ناو ئەو یارییانەی کە ئامانجیان لێدان لە برایەتییە ئەبەدییەکەمانە و نانەوەی فیتنە و دوبەرەکییە لە نێوانماندا ".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، "زۆر خۆشحاڵین بەوەی دەبینین مافە بنەڕەتییەکانی برا کوردەکانمان لە سوریا گەرەنتی کراون".
ئاماژەی بەوەشكرد، " تاکە ڕێگەی دەرچون، چارەسەرکردنی کێشەکەیە بە هێمنی و بە جۆرێک کە لەگەڵ ڕۆحی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە بگونجێت".
ئەوەلەكاتێكدایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشتر ڕایگەیاندبو، سوریا لە دوای ٨ـی مانگەوە یەكەم هەوڵی بۆ یەكخستنداوە و لە هێرشەكانیاندا لەسەر هەقن، دەشڵێت، "كوردی سوریا برای ئێمەن و لە سەخترین بارودۆخدا پشتیوانی براكانمان لە كۆبانێ كرد". هەروەها هەسەدە بە جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنەكان تۆمەتبار دەكات.