جەهەپە: دەمانەوێت هاوکاریی کۆبانێ بکەین
کانونی دوھەم 28, 2026 18:32 Asia/Tehran
سەرۆکی جەهەپە رایدەگەیێنێت، شارەوانییەکانی پارتەکەی ئامادەن هاوکاری بگەیێننە کۆبانێ و داوا دەکات لەبری تێپەڕین بە حەلەبدا، راستەوخۆ لە رێگەی دەروازەی مورشیدپنارەوە هاوکارییەکان بگوازرێنەوە.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ئەنقەرە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا باسی لە دۆخی مرۆیی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا کرد.
ئۆزگور ئۆزەل رەخنەی لە سیاسەتی حکومەت گرت و گوتی: کاتێک رێگە بۆ هەندێک گرووپی سەلەفی خۆش دەکەیت و شارەکان گەمارۆ دەدرێن و کارەبا دەبڕدرێت و پێنج منداڵ لە سەرما دەمرن و خەڵک رووبەڕووی برسێتی دەبێتەوە، لەبری ئەوەی لە ئێرەوە بارهەڵگری هاوکاری بنێریت، دەرفەت مەدە بە هۆکارەکانی ئەم قەیرانە."