خەڵکی تورکیا بۆ پشتیوانی لە ئێران هاتنە سەر شەقام
شوبات 01, 2026 18:33 Asia/Tehran
کۆبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە ئێران بەناونیشانی "نا بۆ ئەمریکا" لە شاری ئەستەموڵی تورکیا لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
بەشداربونی ئەم کۆبوونەوەیە بە دەربڕینی بێزارییان لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە درووشمدان بۆ پاڵپشتی کردنی ئێران و هەروەها هەرچەشنە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێرانیان شەرمەزار کرد.
دروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا، نەمان بۆ ئیسرائیل و نەمان بۆ پەهلەوی" لەو درووشمانەی ئەم گردبوونەوەیە بوو کە زیاتر لەوانی تر دەوترانەوە. داخستنی بنکە سەربازی و درۆنییەکانی ئەمریکا و زایۆنییەکان لە تورکیا لە داواکارییەکانی دیکەی بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە بوو کە بە شێوەی دروشم ڕایانگەیاند.