شوبات 09, 2026 17:55 Asia/Tehran
  • ئەحمەد تورك: سیاسەتی کات بەفیڕۆدان و فریودان هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە

سیاسەتوانێكی كوردی توركیا بە وشداری دان سەبارەت بە كەمتەرخەمی حكومەتی ئەو وڵاتە لە حاند چارەسەر كردنی پرسی كورد وتی: كات كوشتن لە هەمبەر پڕۆسەی چارەسەركردنی پرسی كورد بە زەرەری كوردان و خەڵكانی دیكەی ناوچەیە .

 ئەحمەد تورك  سیاسەتوانی كورد و سەرۆك شارەوانی لەسەركارلابراوی گەورە شاری ماردین  لە كاردانەوەبە وتەكانی  ئەم دواییەی باغچەلی سەبارەت بە ئازاد كردنی بەندکراوانی كورد لە توركیا وتی : وتەكانی باغچەلی  بە گرینگ دەزانین  بەڵام حكومەتی توركیا  بە كردەوە هیچ هەنگاوێكی  گرینگی هەڵنەگرتووە و  هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی بێ متمانەیی لە كومەڵگادا .

 ئەحمەد تورك  وتیشی لە كاتێكدا كە باس لە برایەتی دەكرێت ئێمە شایەتی توركیایەكین كە بە كردەوە لە پاڵ گرووپە توندڕەوەكانی وەك  هەتەشە (هەیئەتی تەحریروشام) دا دەجووڵێتەوە.

 

سەرپەیڤ