کاردانەوەی تورکیا بە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئەردۆغان
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئەردوغان ڕایگەیاند: ئەو درۆ و دەلەسە و تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ سەرۆک کۆماری ئێمە، لە ڕاستیدا بیر و بۆچوونی ترسنۆکانە و بێمانای کاربەدەستانی ئێستای ڕژێمی زایۆنی دەردەخەن بەتایبەت نەتانیاهۆی سەرۆکی ئەم ڕژێمە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: پارێزبەندییەکانی نەتانیاهۆ و دەستەی جەنایەتکاری ژێر فەرمانی، کە بە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە شەرمەزارییەکی مێژوویی سەپاندۆتە سەر هەموو خەڵکی ئیسرائیلدا و هەروەها بە گرتنەبەری سیاسەتێکی فراوانخوازی کە لە مێژووی هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێ وێنەیە، فاکتەری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەیی و جیهانی دێتە ئەژمار، هەم لە ڕووی یاسایی و هەم لە ڕووی سیاسییەوە خەریکی تیاچوونە.لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە لەسەر ئەوەی کە هەوڵی دامەزراوە زایۆنیییەکان کە هاوشێوەی ماشێنی پڕوپاگەندەی جۆزێف گۆبڵز، وەزیری پڕوپاگەندەی ئاڵمانی نازی کاردەکەن، ئیتر کاریگەر نییە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چیتر باوەڕ بە درۆکانی حکوومەتی نەتانیاهۆ ناکات.لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "تورکیا بە ڕێبەرایەتیی سەرۆک کۆماری بەڕێزمان هەڵوێستی ڕاستگۆیانە و پتەوی لە بەرامبەر ئەو جەنایەتانەی لە سەردەمی نەتانیاهۆ ئەنجامدراون" گرتووەتەبەر، هەروەها تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی حەق حەقیقەت و خستنەڕووی ڕاستییەکان.