کاراسو: یاساپەسەن کراوە؛ بەڵام پرۆسەی ئاشتی هێشتا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوەیە
ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە بە ئاماژە بەوەی کە دوای نزیکەی دوو مانگ یاسای چوارچێوە نەگەیشتووەتە ئەنجام، وتی کە درەنگ جوڵانەوەی حکومەت لە چالاککردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن، متمانەی بە پرۆسەی ئاشتی لاواز کردووە.
مستەفا کاراسوو ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە بە ئاماژە بەو ڕاستییەی کە نزیکەی دوو مانگ بەسەر دەرکردنی یاسای چوارچێوە لە ١٠ی ئاگوستدا تێپەڕیوە، ڕەخنەی لە وەستانی پرۆسەکە گرت لە قۆناغی بڕیارداندا. بە گوتەی کاراسوو پێویستە ئۆرگانەکانی حکومەت، لیژنە لاوەکییەکان و کۆمیسیۆنی چاودێریی پەرلەمان بە بەردەوامی خەڵک لە چالاکییەکانیان ئاگادار بکەنەوە. ناوبراو ڕاشیگەیاند کە پرۆسەیەک کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر داهاتووی بەملیۆنان کەس دەبێ، نابێ تەنها لە گفتوگۆی پشت دەرگا داخراوەکاندا بەرەوپێش بڕوات. کاراسوو پێیداگرت: دواخستنی جێبەجێکردنی هەنگاوە ڕاگەیەندراوەکان، متمانەی کۆمەڵگای کورد بە پرۆسەکە دادەبەزێنێ و ئەو بڕوایە دروست دەکات کە تا ئێستا حکومەت بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە بۆ دیتنەوەی ڕێکارێکی سیاسی و دیموکراسییانە. ناوبراو جەختیشی کرد لەسەر ئەوەی کە تێپەڕین لە چەکداماڵین بەرەو ڕێکاری سیاسی بەبێ گەرەنتیکردنی مافەکانی زمانی، کولتووری و سیاسیی کورد گونجاو نییە.