سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسیی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i447696-سەرۆکی_پارتی_رەفاهی_نوێ_خوازیاری_بەڕێوەچوونی_کۆپرسیی_لەسەر_پرۆسەی_ئاشتی_لە_تورکیادا_بوو
سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بوو و وتی: پێویستە ئەو پرۆسە راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە پشت ڕاست بکرێتەوەو زۆرینەی کۆمەڵگاش داکۆکی لێ بکا، هەتا بەشێوەیەکی هەمەلایەنەو گشت داگر و پاوەجێ شەرعییەت پەیدا بکا.
(last modified 2026-10-25T13:54:33+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2026 17:18 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسیی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا بوو

سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بوو و وتی: پێویستە ئەو پرۆسە راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە پشت ڕاست بکرێتەوەو زۆرینەی کۆمەڵگاش داکۆکی لێ بکا، هەتا بەشێوەیەکی هەمەلایەنەو گشت داگر و پاوەجێ شەرعییەت پەیدا بکا.

 

فاتح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی ڕەفاهی نوێ کە بۆ بەشداریی لەچەند پرۆگرام سەردانی دیاربەکری کربوو، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی، ئەو پرۆسەی وەک "تورکیای بێ تیرۆر" باسکردو وتی: پارتی ڕەفاهی نوێ نەیاری ڕێگاچارە نییەو بۆ گەیشتن بە ڕێکارێکی راستبێژانەو پاوەجێ خۆی لە قەبووڵکردنی بەرپرسیارەتی نەبواردووە بۆیە هەر لەو چوارچێوەدا، ئەندامێکمان بە کۆمیسیۆنی پەرلەمان ناساند.

ئەربەکان وتیشی: داواکاریمان، دانوستانی نهێنی و حیساباتی سیاسیی لەپشت دەرگا داخراوەکان نییە، دەمانەوێ ڕێکارێکی بەرفراوان، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لەخۆبگرێ و وەها بابەتێکی گرینگ لەڕێی کۆپرسیی ڕاستەوخۆ بۆ پشت ڕاست کرانەوە لەلایەن جەماوەرەوە بەڕێوە بچێ.

سەرۆکی پارتی ڕەفاهی نوێ هەروەها جەختی کرد؛ بوژاندنەوەی برایەتی لەنێو کۆمەڵگادا تەنیا بە قسەو لێدوانی سەمبولیک مومکین نابێ و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەرکەس ئەو ماف و ئیمکاناتەی بۆخۆی دەیەوێ، بۆ خەڵکانی دیکەشی بوێت.