هێرشی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر مێدیای ڕەخنەگەری حکومەت؛ بەڕێوەبەری کەناڵی سۆزجو گیرا
هێزی پۆلیسی تورکیا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە بڕیاری دادستێن، هێرشی کردە سەر باڵەخانەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سۆزجو لە ئەستەموڵ و بە گەمارۆدانی باڵەخانەکە و گرتنەبەری تەگبیری ئەمنی، دەستیان دایە پشکنینی هەموو سووچ و قوژبنێکی ئەو باڵەخانەیە.
هێزی پۆلیسی تورکیا هەروەها "فۆندا تونجەر سیدالی "سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم کەناڵەشی دەستبەسەر کرد. ئوزگور ئوزەل لە کەسایەتییەکانی نەیاری حکومەتی تورکیاش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوەیە، ڕایگەیاند کە پاش کەناڵی "هاڵک تیڤی" و "تێلێ١"ئێستا پۆلیس و داستێن هەڵیانکوتاوەتە سەر کەناڵی سۆزجو.اوبراو بە تۆمەتبارکردنی حکومەت بە هەوڵدان بۆ کپکردنەوەی هەموو دەنگێکی نەیار و ڕەخنەگر، جەختیشی کرد کە نەیاران بەرامبەر بەم کردەوانە بێدەنگ نابن و لە هەڵوێستی خۆیان پاشگەز نابنەوە.