سووربوونی لەناکاوی ئاوی رووبارێک لە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i448314-سووربوونی_لەناکاوی_ئاوی_رووبارێک_لە_باکووری_رۆژهەڵاتی_تورکیا
گۆڕانی کتوپڕی ڕەنگی ئاوی ڕووبارێک لە پارێزگای ریزە لە قەراخ دەریای ڕەش، بووەتەمایەی سەرسووڕمان و نیگەرانیی دانیشتووانی خۆجێی.
(last modified 2026-11-22T15:59:47+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 16:23 Asia/Tehran
  • سووربوونی لەناکاوی ئاوی رووبارێک لە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا

گۆڕانی کتوپڕی ڕەنگی ئاوی ڕووبارێک لە پارێزگای ریزە لە قەراخ دەریای ڕەش، بووەتەمایەی سەرسووڕمان و نیگەرانیی دانیشتووانی خۆجێی.

 

پیس بوون و گۆڕانی ئاوی ئەو ڕووبارە سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە  ڕووی دا کە پاش تێپەڕین بە ناوەڕاستی شاری ریزەدا، دەڕژێتەنێو دەریای ڕەشەوە. دوای بڵاوکرانەوەی وێنەو گرتەڤیدیۆکانی ئەو ڕووداوە، ژینگەپارێزان و شارەوانیی ریزە بەکەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دەستیان کرد بە تاووتوێی سەرچاوەی پیس بوونی ئاوی ئەو ڕووبارە. لێکدانەوەکان دەریخست، کارگەیەکی تایبەتی بەرهەمهێنانی چا، بەشێوەیەکی کۆنترۆڵنەکراو پاشەڕۆی ڕژاندۆتەنێو ڕووبارەکە. پارێزگاری ریزە ڕایگەیاند، ئەو کارگەیە لەبەر پێشێلکردنی یاساو پرەنسیپە ژینگەییەکان، کارگەکە بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی ژینگەوە غەرامە کراوە، هەروەها نموونەی ئاوی رووبارەکە بۆ تاووتوێکرانی ئاست و جۆری پیسبوونەکە، ڕەوانەی تاقیگە کراوە.