درێژەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448322-درێژەی_قەیرانی_مرۆیی_لە_غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی شەڕ لە دەسپێکی پەلامارەکان بۆسەر کەرتی غەززە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٧٤٢ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٦هەزار و ٢٢٧ کەس.
(last modified 2026-11-22T16:16:18+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 17:50 Asia/Tehran
  • درێژەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی شەڕ لە دەسپێکی پەلامارەکان بۆسەر کەرتی غەززە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٧٤٢ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٦هەزار و ٢٢٧ کەس.

 

لە ئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، شەش کەس شەهید و ٣٣ کەسیش بریندار بوون. کۆبینای پزیشکیی ناسر رایگەیاند، دوو فەلەستینی کە لە ئەنجامی پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمرۆی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی مەواسی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بریندارببوون، لەبەر کاریی بوونی برینەکانیان، شەهید بوون. سەرچاوە فەلەستینیەکانیش ڕایانگەیاند؛ تەقەو دەسڕێژی بەرفراوانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان و پەلاماری قورسی تۆپخانەیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، هەروا بەردەوامە. چەکدارانی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایەسەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەناری رۆژاوا و هاوکات شارۆچکەنشینانی زایۆنیست لە چەند گوند، ماڵ و ترۆمبیلی فەلەستینیەکانیان سووتاند. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کەژماری شەهیدانی شەڕ لە دەسپێکی پەلامارەکان بۆسەر کەرتی غەززەوە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٧٤٢ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٦ هەزار و ٢٢٧ کەس. لەهەمان کاتدا، وەزارەتی نشینگەی غەززە لەبارەی تاوپێدرانی قەیرانی نیشتەجێبوون هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی وەرزی سەرما، هۆشداریی داو ڕایگەیاند کە نزیک بە ٤١٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی وێران بوونە.

وەزارەتی تەندرووستی غەززە هەروەها لەبارەی چوونەسەری جێی نیگەرانیی تووشبوون بە مەنەنژیت و ئیلتیهابی ڤایرۆسی سەرچاوەگرتوو لە شپرزەبوونی دۆخی ژینگەیی و زیان گەیشتن بە تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، هۆشداریی دا. ئەو وەزارەتخانە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی، دەم و دەزگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ هاتنی کەرەستەو کەل و پەلی پێویست بۆ چاک کردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ کەرتی غەززەو بەئامانجی پێشگرتن بە تەشەنای نەخۆشیی و پەتاکان،  خێرا هەنگاو هەڵگرن.