تورکیا
-
بەردەوامیی دەرهێنانی تەرمەکانی ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەی تورکیا
ئادار 12, 2023 13:08وەزیری شارسازیی تورکیا لەکاتێکدا لە نوێترین ئاماردا ڕێژەی گیان له دەست داوانی بوومەلەرزە کارەساتبارەکەی ئەو وڵاتەی بە چل و حەوت هەزارو نۆسەدو سی و دوو کەس ڕاگەیاند، کە لەدوای مانگێک هەروا تەرمی قوربانیەکان لە ژێر دارو پەردوو دەردەهێندرێن.
-
چاودێرێکی سیاسی : کوردی تورکیا لەگەڵ "ئاکەپە و مەهەپە" دانویان پێکەوە ناکوڵێ
ئادار 08, 2023 15:47چاودێرێکی سیاسی تورکیا : کوردی ئەو وڵاتە قەت ناتوانێ لەگەڵ ئاکەپە و مەهەپە ببێتە هاوپەیمان
-
کوژرانی چەکدارێکی سوپای تورکیا لە باکوری عێڕاق
ئادار 08, 2023 15:47وەزارەتی بەرگری تورکیا : سەربازێکمان لە باکوری عێڕاق کوژراوە.
-
گیرانی 247 کەس بە تاوانی سازکردنی نادروستی بیناکان لە تورکیا
ئادار 07, 2023 13:36لە درێژەی شەپۆلی گرتنی بەڵێندەرانی گومانلێکراو بە ڕۆنان و سازکردنی نادروستی بیناکان لە شارە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا تا ئێستا 247 کەس بە بڕیاری دادگاکانی ئەم وڵاتە گیراون .
-
لەترسی بوومەلەرزە هەژمارێک لە خەڵکی ئەستەنبوڵ بەرەو شارەکانی تر کۆچ دەکەن
ئادار 05, 2023 11:45دوای رووداوی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی رۆژی 6ی شوباتی تورکیاو کە بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەک هۆشداریی بەردەوامی پسپۆڕانی بواری جیۆلۆجی لە سۆنگەی مەترسیی روودانی بەمەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەستەنبووڵ هەیە، بەشێک لە دانیشتووانی شاری ئەستەنبوڵ بەرەو شارەکانی تری تورکیا دەستیان بە کۆچکردن کردووە و دەیانەوێت خۆیان لە مەترسیی و ئەگەری هەر بوومەلەرزەیەک بپارێزن.
-
داخوازی بۆ دامەزراندنی "مۆزەخانەی شەرم" لە تورکیا
ئادار 02, 2023 12:27"تولای حاتەم ئوغلاری" نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وێڕای ڕەخنەی تووند لە کارنامەی پارتی دەسەڵاتدار، خوازیاری کردنەوەی مۆزەخانەی شەرم بوو بۆ نیشاندانی کاری سەرشۆڕانەی حکومەت لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا.
-
ئەردۆغان : هەڵبژاردنەکان لە 14ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت
ئادار 01, 2023 21:59ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و یاسادانان لە تورکیا لە 14ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابو، سەرەڕای ئەو بومەلەرزە وێرانکەرەی لە 6ی شوباتدا تورکیا و سوریای گرتەوە.
-
ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا نەیانتوانیوە لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش ساغ بنەوە
شوبات 27, 2023 12:21ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ناکۆکیان زۆرە و تانها نەیانتوانیوە لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش ساغ بنەوە.
-
لە ئەنجامی بوومەلەرزە کلیسایەک لە تورکیا ڕووخا
شوبات 26, 2023 23:30بەهۆی بوومەلەرزەکانی «قەهرەمانمەرەش»ەوە کە بە "کارەساتی سەدە" ناودەبرێت، کلیسای ئۆرتۆدۆکسی رۆمەکان لە قەزای «ئانتاکیا»ی سەربە پارێزگای «هاتای» داڕووخاوە.
-
شەڕی ئۆکرانیا، تەوەرەی گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان ئەردۆغان و پوتین بوو
شوبات 25, 2023 23:34«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باشووری تورکیا ئەنجامدا.