May 18, 2023 05:46 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش لە زیندانەوە باسی دزرانی دەنگەکانی ھەڵبژاردن دەکات

سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاندووە: ئەگەر لە هەر سندوقێکدا 150 دەنگ بدزرێت، ئەمە بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان، ساڵانێکە ئەردۆغان ھەر ئاوا لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

«سەلاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە زیندانی ئیدرنەدایە و لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیام بڵاودەکاتەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا نوسیویەتی: ساڵانێکە ئەردۆغان بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و مەهەپەش لە هێڵێ 10% هێڵراوەتەوە، ئەگەر لە هەر سندوقێکدا 150 دەنگ بدزرێت، ئەمە بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،بێگومان ساختەکاریی دیکەیش کراوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە لەبارەیانەوە نازانین. لە مێژە هەڵبژاردنەکان بە ساختەکاری بەڕێوەچون.

ناوبراو چەند پێشنیارێکیشی بۆ داهاتوو ئاراستەکردووەو ڕایگەیاندووە: بەڕێوەبەرانی ناوچەکان کە بەرپرسانی سندوقی دەنگدان دیاری دەکەن نابێت ڕێگە بە کەسێک بدەن کە نایناسن و دڵنیا نین لێی، جگە لەوانەی ئەرکی فەرمییان هەیە بەلایەنی کەم دەبێ دوو چاودێریش لەسەر هەر سندوقێک جێگیربکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە هەموان لەکاتی ژماردنی دەنگداندا بگەڕێنەوە لەسەر سندقەکان بن، سەیری ژماردنی دەنگەکان بکەن، تێبینی بنوسن، دڵنیابن لە نوسراوی ئەنجامەکان بە دروستی و کاتەکانی، تەواوی پرۆسەی ژماردن و خولەکەکانی کۆتایی بە ڤیدیۆ تۆمار بکەن، وێنەی خولەکی ژماردنی دەنگەکان دەبێت بگوازرێنەوە بۆ سەر ماڵپەڕو سایتەکە کراوە بێت بۆ ھەمووان. ئا بەمجۆرە ئەگەر تەنها ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بن ئەوا هەڵبژاردنەکە سەردەکەوێت.

سەرپەیڤ