دابەزینی نرخی پۆند و هەڵکشانی نرخی ماددەی خۆراکی لە بەریتانیا
بە تێپەرینی تەنیا چەند رۆژ لەبەڕێوە چوونی کۆ پرسی لەبارەی چوونە دەری بەریتانیا لەیەکیەتی ئەوروپا (برگزیت) ، نرخی پۆند جارێکی تر بەتووندی دابەزیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ، پۆندی ئیسترلینگ رۆژی دووشەممە ٧ پووشپەر بە دابەزینی لە سەتا ٣ لە چاو رۆژی هەینی ، بەنرخی ١.٣٣٦٥ دۆڵاڕ لە بازار دا سات و سەودا کراوە .
نرخی پۆند لە رۆژی هەینی بە شێوەی بێ وینە لە چاو دۆڵار نزم بۆتەوە وبە نرخی ١.٣٢٣٦ دۆڵاڕ سات وسەودا کراوە .
لە حالێکدا ویدەچێت شۆکی ئەنجامی کۆ پرسی سیهەمی پووشپەر لە بەریتانیا ، هەروا درێژەی هەبیت ، جۆرج ئازبورن ، وەزیری دارایی بەریتانیا بڕیارە بە مەبەستی ئارانم کردنەوەی بازار بەیاننامەیەک دەربکات . ئەو دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆ پرسی بە شێوەی ئاشکرا بیرو ڕای خۆی دەرنەبڕیوە .
دەوڵەتی بەریتانیا لە بەرواری سێهەمی پووشپەر بۆ دیاری کردنی داهاتووی ئەندام بوونی لەیەکیەتی ئەوروپا کۆ پرسییەکی بەڕێوە برد کەلەو دا لە سەتا ٥٢ خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بە چوونەدەر لە یەکیەتی ئەوروپا داوە .