ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی گشتیی، دەسدرێژکاریی سەر ئێرانی شەرمەزار کرد
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی گشتی لە بەیاننامەیەکدا، دەسدرێژکاریی ئەمریکی-زایۆنی بۆ سەرئێرانیان شەرمەزار کرد.
وەزیرانی دەرەوەی پەیمانی ئاسایشی گشتیی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵیان لەمەڕ تەشەنای ترسناکی گرژییەکان لە رۆژاوای ئاسیا، هەرچەشنە هێرشکرانەسەر دامەزراوە ناسەربازییەکان، لەوان ژێرخانە ناڤۆکییەکانیان بە قەبووڵنەکراو و پێێشێلکرانی ئاشکرای بنەماو پرەنسیپ ویاساوڕێساکانی مافی نێودەوڵەتیی زانی.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە هەروەها پێشوازییان کرد لە دامەزرانی ئاگربەس و پاڵپشتیی خۆیان لە هەوڵ و هەنگاونان لەئاراستەی کەمکرانی گرژیی وئاڵۆزیی و سەقامگیریی درێژماوەی بارودۆخ راگەیاند.
رژێمی زایۆنی بەپێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەیارمەتیی ئەمریکا دەسدرێژیی کردەسەر خاکی ئێران، کردەیەک کە بەپێی ماددەی٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەرەڤانیی بوێرانەی تاران بەرەوڕوو بوو وە لەلایەکی دیکەشەوە واشنتۆن و زایۆنییەکان لەلایەن ژمارێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان، ئیدانە کران.