گیرانی چواردە پەناخوازی سوری و ئێراقی لە ڕۆمانی
پۆلیسی سەرسنووریی رومانی باسی گیرانی چواردە پەناخوازی سوری و ئێراقییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، پۆلیسی سنووریی رومانی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: چواردە پەناخوای سوری و ئێراقی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕۆژاوای رۆمانی گیراون.
ئەم کەسانە کە شەش پیاو، شەش ئافرەت و دوو مناڵن، لە سنووری هەنگارییا گیران و بەگومانن لەسەر هەوڵی نایاسایی بۆ ڕاپەڕین لە سنوور و ڕۆیشتن بۆ ناوچەی شنگن.
رۆمانیا لە ناوچەی شنگن دا نییە بەڵام هەنگارییا لەم ناوچەیە دایە .
ئیدارەی ئاماری یەکێتیی ئەورووپا ، یوروستات ڕایگەیاند لە نێو 710 هەزار و 400 داواکاری پەناخوازیی لە یەکێتیی ئەورووپا کەلەساڵی 2016 وەرگیران، 405 هەزار و 600 کەس لە سوریا، 65 هەزار و هەشتسەد کەس لە ئێراق و 61 هەزار و هەشتسەد کەس خەڵکی ئەفغانستانن.
پەناخوازان لە وڵاتانی ئەورووپی لە ڕەوشێکی دژوار دان ولە ئیمکاناتی بەرایی ژیانیش بێ بەشن.