پینتاگۆن: زیاتر لە ٤٨٠ کەسی سیڤیلمان لە ئێراق و سوریا دا کووشتوە
سوپای ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لە دەستپێکی پەلامارەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێو دەوڵەتی دژی داعش لە ژێر فەرماندەری ئەمریکا ، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا بە ئێستا لانیکەم ٤٨٤ کەسی سیڤیلی ئێراقی و سوریا کوژراون .
لێکدانەوەی تاقمی چاوەدێری " ئیرورز" بەڵام ئەوە نیشان ئەدات نزیک سێ هەزار کەسی سیڤیل دوا بە دوای پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ئێراق و سوریا دا کوژراون .
ئەمریکا لە ساڵانی ئەمدواییە بە جاران بە بیانووی خەبات دژی تاقمە ڕەشکوژەکان، کەسانی مەدەنی لە سوریا و ئێراق داوەتە بەرپەلاماری خۆی دا . هاوپەیمانی بەناو دژی داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی ئۆباما بە بانگەشەی خەبات دژی ترۆریستانی سەقامگرتوو لە ئێراق و سوریا پێکهات . ئەوە لە حالێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکا و شەریکانی رۆژئاوایی و عەرەبی ئەو وڵاتە لە ڕیزی بەدیهێنەران و لاگرانیی سەرکی دراوی و چەکەمەنی تاقمە ڕەشکوژەکان لە وان داعش دینە ئەژمار .