ڕەخنەی بەرپرسێکی ڕووسیایی لە پەلاماری شەڕخوازانەی ئەمریکا بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i296156-ڕەخنەی_بەرپرسێکی_ڕووسیایی_لە_پەلاماری_شەڕخوازانەی_ئەمریکا_بۆسەر_سووریا
بەرپرسی کۆمیسیۆنی هەڵوێستگرتن و هەواڵگریی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا کردەی هاوپەیمانی ئەمریکی لەدژی سووریای بە شەڕخوازانە پێناسە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2017 11:40 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی بەرپرسێکی ڕووسیایی لە پەلاماری شەڕخوازانەی ئەمریکا بۆسەر سووریا

بەرپرسی کۆمیسیۆنی هەڵوێستگرتن و هەواڵگریی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا کردەی هاوپەیمانی ئەمریکی لەدژی سووریای بە شەڕخوازانە پێناسە کرد .

ئەلەکسی پۆشکۆف سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەت گوزاری هەواڵگریی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا(ئەنجومەنی سێنا) لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەردا بەڕەخنە گرتن لە خرانەخواری فڕۆکەیەکی سوری لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی، ئەو کردەی بەدوژمنکارانەو شەڕخوازانە ناوبردو شەرمەزاری کرد.

سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سوریا ڕایگەیاند؛ دوێشەو فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی، فڕۆکەیەکی سوریان لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەدژ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی ڕەسافە لەباشووری رەققە، دایە بەرپەلامار کە فڕۆکەوانەکەشی بێ سەروشوێنە.

ئەو دەسدرێژکارییە کاتێک ئەنجامی گرت کە سوپای سوریاو هێزە خۆڕاگرەکان، پێشکەوتنی گرینگیان بووە لەبەرەوڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە میحوەرە جیاجیاکانی سوریا.