رەخنەی مۆسکۆ لە هەوڵی عەرەبستان بۆ بێ ئاکام کردنی دانوستانەکانی ئاشتیی سوریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەکانی عەرەبستانی سەعودی ، پێی داگرت؛ کێشەو ناکۆکییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نابێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە سوریادا هەبێت.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیتارتاس، ماریا زاخارۆوا رۆژی پێنج شەممە بەئاماژە بە بڕیاری عەرەبستان بۆ چوونەدەر لە لیژنەی باڵای نەیاران لە دانوستانەکانی سوریا وتی: هەر گرووپێکی نەیار لە سوریا ، داکۆکی چەند وڵاتی تایبەتی لەپشتەو هیچ کەس هەوڵ نادات ئەو داکۆکییە بشارێتەوە.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ هەردەم جەختی لەوە کردۆتەوە کە بڕێک گرووپی نەیار لەدەرەوەی وڵاتەوە، داکۆکی دراڤیان لێ دەکرێ کە ئێستا شایەتی ئەوەین چلۆن ئەو وڵاتانە دزە دەکەنە نێو ئەو گرووپ لایەنانە.
ماریا زاخارۆوا وتی: ئێستا ڕوون بووەتەوە کە بڕێک وڵات تەنانەت لەوەی کە لەبەر زەخت و گوشار لەسەر گرووپە نەیارەکان بۆ چوونەدەر لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئاستانە، ئابڕوی خۆیان لەدەست بدەن، هیچ ترس و نیگەرانیەکیان نییە.
بڕێک سەرچاوەی ئاگادار لەکۆتایی حەوتەی ڕابردوودا ڕاپۆریان دا، عەرەبستان بەلەگوشارنانی لیژنەی باڵای وتووێژکارانی نەیاری سوری، تێدەکۆشێ ئەندامانی ئەو لیژنە لەبەر نزیکایەتی لەگەڵ قەتەر، بگۆڕێ.
لە خولی چوارەمی دانیشتنی نێوماڵی سووریا لە ئاستانە کە سێیەم و چوارەمی مای بەڕێوە چوو، تەبایی نامەی هێنانەدیی چوار ناوچەی بێ کێشەو ئارام لە سوریا لەلایەن ئێران، ڕووسیاو تورکیا مۆر کراو جێ بەجێ کرانەکەشی لە شەشەمی مایەوە دەسپێکرا.
بڕیارە، خولی دواتری دانوستانەکانی ئاستانە لەبارەی سوریا، چوارەمی ژولای بەڕێوە بچێ.