ئیدعای درۆیینی ترامپ لە بۆردومانی کیمیایی خان شێخون
نوسەری بەناوبانگی ئەمریکایی وتی: سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕاپۆرت گەلی گرینگی هەواڵگریانە لەبارەی کارەساتی کیمیایی خان شێخون لە پارێزگەی ئەدلیبی سووریای لەبەر چاو نەگرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سووریا سان سیمور هێرش نوسەری بەناوبانگی ئەمریکایی بە بڵاوکردنەوەی وتارێک ڕایگەیاند : دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاپۆرت گەلی زۆر گرینگی هەواڵگریانەی ئەم وڵاتەی لەبارەی نەبوونی کەمترین بەڵگە گەلیک کەنیشانەی پەلاماری شیمیایی ئاوریلی ڕابردوو لەشاری خان شیخونە لەبەرچاو نەگرتووە.
سیمور هێرش وتی: ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی هەواڵگری ئەمریکا پێشان ئەدات ئیدعای کاربەدەستانی ئەمریکایی لەبارەی پەلاماری شیمیایی لە خان شێخون ڕاست نیە.
ئەم نوسەرو لێکوڵەرە ئەمریکیە پیداگری کرد: زانیاریە بەدەستەوە دراوەکانی دەزگەکانی هەوالگری ئەمریکا بەشێوەی ئاشکرا دیاری کردووە سوپای سووریا بنکە وبارەگای تاقمە ترۆریستەکانی لە چواری ئاوریل تەنیا بە چەکە ئاسائیەکان داوەتە بەر دەسڕێژ.
سیمور هرش وتیشی ، بڕیک لە بەرپرسانی سەربازی وهەواڵگری ئەمریکا لە پیداگرتنەکانی ترامپ بۆ لەبەر چاونەگرتنی زانیاریە بەدەستەوە دراوەکان لەم بارەوە تۆشی سەرلێشیواوی کردووە.
پاپۆڕی جەنگی ئەمریکا ، حەوتەمی ئاوریلی دووهەزارو هەفدە لەڕٶژهەڵاتی دەریای مەدیترانە موشەکەکانی کروز لە چەشنی " توماهاک" ی بەرەو بنکەی ئاسمانیی " ئەلشەعیرات" لەپارێزگەی حومسی سووریا تەقاند .
واشنتۆن ئیدعای کردبوو ، پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی خان شێخون پارێزگەی ئەدلیب ی سووریا لەم بنکە سەربازیە ئەنجام بووە.
کۆشکی سپیی هەتا ئێستاکە لەدانی شایەت وبەڵگە بۆ سەلماندنی ئەم ئیدعایە ناکارامە بووە وئەم مەسەلە ڕەخنە وگازەندەی وڵاتان ودامەزراوەکانی نێودەوڵەتی زۆری بەدواوە بووە.