جەختکردنی ڕوسیا لە سەر هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی دژە سوری
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i299506-جەختکردنی_ڕوسیا_لە_سەر_هەڵوەشاندنەوەی_بایکۆتەکانی_دژە_سوری
وەزیری دەرەوەی ڕەوسیا خوازیاری هەڵوەشێندرانی بایکۆتەکانیی ڕۆژئاوا دژی سوریا بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2017 15:06 Asia/Tehran
  •  جەختکردنی ڕوسیا لە سەر هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی دژە سوری

وەزیری دەرەوەی ڕەوسیا خوازیاری هەڵوەشێندرانی بایکۆتەکانیی ڕۆژئاوا دژی سوریا بووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ماڵپەری وەزارەتی  دەرەوەی ڕوسیا ، " سرگئی لاڤرۆف" ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی: بایکۆتکردنەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دژی سوریا زەبری فرە و فراوانی داوە لە دامەزراوەکانیی ژێر خانی، بەشەکانی دەرمان چێکردن - دەرمانی و بەشە هەرەگرنگەکانیی ئەو وڵاتە و دەبێ هەرچی خێراتر هەڵوەشێندرێتەوە .  وڵاتانی ڕۆژئاوایی- عەرەبی بە پێشەنگیی ئەمریکا لە شەش ساڵ لەمەو بەر و هاوکات لەگەڵ پشتگریی بەربڵاوی دراوی و شەرئامێری لە تاقمە چەکدارەکان و ترۆریستان دژی سوریا و خۆوەردانی  سەربازی  لەو وڵاتە ، خەڵکی سوریا لە ژێر تووندترین بایکۆتەکانیی یەکلایانە و نایاسایی دان