جەنایەتی تازەی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە ئێراق و سووریا
ڕێکخراوی بەریتانیایی "ئەیر وارز" (Airwars) کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا لە ئێراق و سووریای لە ژێر چاوەدێریدایە، باسی کوژرانی لانیکەم ٧٥٠ شاروومەندنی مەدەنیی ئێراقی و سوریایی لە لایەن ئەم هاوپەیمانییە لە مانگی ژوەنی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم ناوەندە نادەوڵەتییە راشکاوانە ڕایگەیاند: پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە مانگی ژوەن بۆ سەر دوو شاری ڕەقەی سووریا و موسڵی ئێراق کاولکەر بووە.
بە پێێ هەڵسەنگاندنی "ئەیروارز'' (Airwars) ژماری کەسانی مەدەنی کە لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە سووریا و ئێراق کوژراون، لە چاو مانگی مەیی نزیکەی ٥٠%ی زیاتر بووە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی گرووپی چاوەدێریی ''ئەیروارز'' نیشان دەدات کە نزیکەی سێ هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە ئێراق و سووریادا کوژراون.
ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، خەڵکی مەدەنی لە سووریا و ئێراق داوەتە بەر پەلامار.