ئه‌یلوول 18, 2017 12:36 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە تێزاب  بۆ سەر چوار شارومەندی ئافرەتی ئەمریکی لە فەرەنسا

پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند: چوار شارومەندی ئافرەتی ئەمریکی لە شاری مارسەیی ئەو وڵاتە کەوتنە بەر پەلاماری بە تێزاب .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  کەناڵی دەنگ وباسی ئەی بی سی نیوز، پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارە ڕۆژی یەکشەممە لە وێستگەی ئاسنە ڕێی  سەنت چارلز لە شاری مارسەی دا ڕووی داوەو ترۆریستی نەبووە .

پۆلیسی فەرەنسا هەروەها وتیشی، ئافرەتێکی بە پێشینەی نەخۆشیی دەروونییەوە لە پیوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوە دا قۆڵبەست کراوە.

 بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، دووکەس لە شارومەندانی ئەمریکی لەم پەلامارە دا دەموچاویان تووشی زام و برین بووە . دوا بە دوای ڕوودانی ئەم پەلامارە ، فەرمانبەرانی ئاگر کوژاندنەوە  چوونەتە شۆێنی ڕووداوەکە .  ئەوە لەحالێکدایە کە ڕووداوە ترۆریستییەکان لەماوەی ساڵانی ئەمدواییە لە وڵاتانی ئەوروپی، لەوان فەرەنسا پەرەی سەندووە .  پشتگریی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، لە تیرۆریستان لە سوریا بووەتە هۆی بەدی هاتن و پەرە سەندنی تیرۆریسم لە دونیا دا .

 

سەرپەیڤ