وشداری دانی فەرانسا سەبارەت بە شوێنهاتەکانی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق
وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا وشداریی دایە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە پێداگرتنیان لە سەر جیا بوونەوە لە عێراق دەبێتە هۆی تێکچوونی سەقامی ناوچەکە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ژان ئیو لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا، ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند: لە هەل و مەرجی ئێستادا ئەگەر هەرێمی کوردستانی عێراق جیا بێتەوە، بێ گومان ئاگری قەیرانێکی تازە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، ئەویش لە هەل و مەرجێکدا کە تیرۆریستانی داعش لە عێڕاق دا لە سەروبەندی تەفروتونا بوون دان هەڵدەگیرسێ.
لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا وتیشی: کوردستانی عێراق دەبێ لە ڕەوتی بنیاتنانەوەی عێراق دا لەگەڵ ئەو وڵاتە بەتەواوی یەک بگرێت و دیارە ئەمەش بە درانی باڵاترین ڕادەی خۆبەڕێوە بردن بەم ناوچەیە مسۆگەر دەبێت.
ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتیی نێونەتەوەیی و ناوچەیی و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و بە پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان ، ڕۆژی دووشەممە 25ی سپتامبەر لە ناوچەگەلێکی باکووری عێراق داگری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ناوچە کێشە لە سەرەکان لەوانە کەرکوک بەڕێوە چوو.
.