تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 14:09 Asia/Tehran
  • جەک ستراو : ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕێککەوتنێکی مەزنە

جەک ستراو وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا، چوونەدەری شیمانەیی ئەمریکا لە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) بەکردەیەکی مەترسیدار و پاساهەڵنەگر، زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، جەک ستراو ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ڕێککەوتنێکی زۆر گرینگە و ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پشت ڕاستی نەکاتەوە، کردەیەکی نابەرپرسانەی ئەنجام داوە.

ستراو وتی: بەرجام، ڕێککەوتنێکی فەرمیی نێوان ئێران و شەش دەسەڵاتی جیهانە کە واژۆیان کردووەو ئەو ڕێککەوتنە بەئاشکرا لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان پشت ڕاست کراوەتەوەو بەجۆرێک وەک بەشێک لە یاسای نێودەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێ.

ستراو وتیشی: ترێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەئاشکرا داکۆکی خۆیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاندووەو جێی داخە ئەگەر ئەمریکا بڕیاربدات بەپێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگای جیهانی بەرجام تەئید نەکات، ئەوە لەکاتێکدایە کە وەها بڕیارێک بەپێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاشە.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە، بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەگوێرەی یاسای پەسەندکراوی کۆنگرەی ئەو وڵاتە هەتا ١٥ی ئۆکتۆبری٢٠١٧ زەمانی لەبەردەست دایە هەتا پایبەندیی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست بکاتەوە.

 

سەرپەیڤ