وتووێژی جێگری موگرینی لەگەڵ ئامانۆ سەبارەت بە کۆ هەنگاو (برجام )
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i311419-وتووێژی_جێگری_موگرینی_لەگەڵ_ئامانۆ_سەبارەت_بە_کۆ_هەنگاو_(برجام_)
یارێدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، لە دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی بەرجام وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • وتووێژی جێگری موگرینی لەگەڵ ئامانۆ سەبارەت بە کۆ هەنگاو (برجام )

یارێدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، لە دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی بەرجام وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر " هیڵگا ئیشمید " جێگری بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا وتی: لە دیدار لەگەل یوکیا ئامانو بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤێەن لەبارەی جێ بەجێ کرانی تۆکمە تەواوی بەرجامو پشت ڕاست کردنەوەی لە هەشت ڕاپۆرتیکدا کە ئاژانسی ئەوانەیان پشت ڕاست کردوەتەوە ، بیروڕای گوڕێوەتەوە. پاش ئەمەیش " یوکیا ئامانو" بەڕێوەبەری گستیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە وتووێژ لەگەڵ " لس ئانجلس تایمز " لە ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران بەرەڤانی کرد ووتی: نیگەرانی لە بواری چەکەمەنی ناڤۆکی ، لەمپەرسازدەکات لە سەرنجدان بە بوارە بەکەڵکەکانی وزەی ئەتۆمی. ئامانۆ لەوەڵام بەم پرسیارە کە هەتا چە ڕادەیەک لە باری بردنە ژێرپرسیاری تواناییەکانی ئاژانس بە پیداچوونەوە بەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، ناهۆمیدە ، وتی: ئاژانس تەنیا بە شێوەی بێ لایەنە ، ئامانجدار وحیرفەیی دەس ئەداتە درێژەی پەیجۆری ڕاستی لە مە ڕ بەڵینەکانی ناڤۆکی ئێران. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەتائیستاکە هەشت جار پێبەند بوونی ئێرانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەیید کردووە وبە پێی لێکدانەوەکانی بەردەوامی ئاژانس ، ئەمریکا لەسەر پێبەند نەبوونی ئێران بە بەرجام پیداگری دەکا.